spot_imgspot_img

ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت”ئەم ئێوارەیە باران دەگاتە هەرێم”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 7ـی ئازار، ئاسمان هەوردەبێت و ئێوارەش بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکات و لەکاتەکانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت، هاوکات سبەینی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، شەپۆلەکە لەهەندێک جاردا توند دەبێت بەشێوەیەک لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی پارێزگای هەولێر، کەمێک بەفر ببارێت.

هاوکات کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ سبەینێ شەممە بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زودا بارانی مامناوەند دەبارێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نمەبارانی پچڕپچڕ لە هەندێک ناوچە، بەڵام کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، هەندێک لەو ناوچانە باران بەشێوەی لێزمە دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ پلەکانی گەرما بەنزیکەی دوو تـــا چـــوار پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە