وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بە هۆی سەرماوە خواست لەسەر غاز دروست بووە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
ئەمشەو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە نزیكەوە سەرقاڵی چارەسەری كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی غازن كە ماوەیەكە بەهۆی شەپۆلی سەرماوە خواست لەسەری زیادی بووە و بەهۆیەوە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ڕاشیگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە توندی ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە كە كەناڵێكی راگەیاندن نابەرپرسانە و دوور لە ڕاستی باس لەوە دەكات حكومەتی هەرێم گرێبەستێکی بۆ دابەشکردنی غاز بەسەر ماڵان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە حکومەت گرێبەست لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەک نەكردووە بۆ دانانى سیستەمی دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت و لە دادگا سكاڵا دژی ئەو كەناڵە تۆمار دەكات.