ئەپیکور داوای ڕێککەوتنی نوێ دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”، لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتەکانی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، چاوەڕێی ڕێککەوتنی نوێین لەبارەی هەناردەکردنەوە نەوت و، ڕێککەوتنی کۆتایی پێویستی بە کۆبوونەوەی زیاترە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووە، پابەندبوونی خۆیان بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکینەوە، بەڵام بەو مەرجەی ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێن.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان، دەڵێت: پێویستە ناوەرۆکی هەمواری یاسای بودجە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و بە زووترین کات قەرزەکانمان پێ بدرێتەوە.

گوتیشی: پێویستە هاوشێوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە عێراق، مامەڵە لەگەڵ وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستانیش بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە