spot_imgspot_img

لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن نەکرا

كۆبوونەوەكەی بەغداد لەبارەی هەرێمەوە بەبێ ئەنجام كۆتاییهات و وتەبێژی کۆمەڵەکەش دەڵێت” دەمانەوێت چارەنووسی قەرزەکانمان بزانین”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 6ـی ئازاری 2025، کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان “ئەپیکور” بەبێ ڕێککەوتن لە بەغدا کۆتاییهات و هیچ وادەیەکیش بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دیارینەکرا.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” كراوە.

هاوكات مایلز كاكینگز، وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان رایگەیاندووە، ملیارێك دۆلاری قەرزی كۆمپانیاكانی بواری نەوت لای حكومەتە و دەمانەوێت بزانین كە چۆن بەر لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم قەرزەكانمان وەردەگرینەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە