هاتووچۆی زاخۆ تۆمارکردنی جۆرێکی تری سەرپێچی لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ،لە رۆژی شەممەی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئەو شۆفێرانەی بە پێچەوانەی ئاڕاستەوە”ڕۆنگ ساید” شۆفێری دەکەن لە کامێراکانی تیژڕۆیی سەرپێچییان تۆماردەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ، ئاگاداری شوفێرانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی کردووه‌ته‌وه،پابەند بن بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆوە، و کە لە رۆژی شەممەوە 8-3-2025، هەر شوفێرێک بە پێچەوانەوە شەقام (رۆنگ ساید) شۆفێری بکات، سەرپێچییەکەی لەلایەن کامێراکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێت ، و ئه‌و بڕیاره له‌پێناو سه‌ڵامه‌تی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ دراوه .