بەمشێوەیە لە رەمەزاندا شیرینی بخۆ

 

مانگی ڕەمەزان یەکێکە لە بۆنە ئاینییە گرنگەکان، تایبەتمەندە بە خواردنە بەتامەکانی و شەربەتە بەتامەکان شیرینییەکان.

ڕۆژوووان بۆ خواردنی شیرینی لەم مانگە پیرۆزەدا، بە هۆشیاری و عەقڵانییەوە هەنگاو دەنێن، بەپێی ئارەزووی خواردن و شیرینییە دڵخوازەکانیان چێژیان لێ وەردەگرن. لە لایەکی ترەوە ڕەنگە زۆر کەس لە ترسی زیادبوونی چەند کیلۆیەک دوودڵ بن لە خواردنی شیرینی.

لەبەرئەوەی مانگی ڕەمەزان تەنها یەک مانگە کە هەموو ساڵێک تێدەپەڕێت، دەتوانین شیرینی تێدا بخۆین بەمەرجێک پابەندی ڕێنماییە خۆراکیەکان بین کە پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاریان کردووە.

ئەم ئامۆژگاریانە یارمەتیت دەدەن شیرینی بخۆیت بەبێ ئەوەی کێشت زیاد بکات.

یەکەم: یەکسەر دوای نانی ئێوارە دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی.

دووەم: باشترین کات بۆ خواردنی شیرینی دوو سێ کاتژمێر دوای نانی ئێوارەیە، بەجۆرێک گەدە بەشێک لە نانی ئێوارەی هەرس کردبێت.

سێیەم: پێش خواردنی شیرینی پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی کەمتر بخۆیت.

چوارەم: هەفتانە یەک بۆ سێ جار شیرینی بخۆ.

پێنجەم: دڵنیابە لە خواردنی شیرینی بە ڕێژەیەکی مامناوەند.

شەشەم: شیرینیەکە بکە بە پارچەی بچوک و لە پارچە شیرینییە گەورەکان دووربکەوەرەوە جونکە بڕێکی زیاتر دەخۆیت.

حەوتەم: خوردنی بڕێکی زۆری شەربەت باش نییە، و باشترە بە شەربەتی خۆراکی بێ شەکر بگۆڕدرێت.

هەشتەم – دەکرێت هەندێک شیرینی لە ماڵەوە بەشێوەیەکی تەندروست ئامادەبکرێت کە کالۆری زۆری تێدا نەبێت.

لەکۆتاییدا وەرزشکردن بە بەردەوامی لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ زیادکردنی ڕێژەی سووتانی چەوری لە لەشدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە