سبەینێ کۆتا وادەی عێڕاقە بۆ بڕیاردان لەوەستاندنی هاوردەی غازی ئێران و عێراقیش دەڵێت”بەشی زۆری کارەبامان لەدەستدەدەین”.
دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بریاری وەستاندنی هاردەی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، و سبەینێش ئەو وادەیە کۆتاییدێت کە وەک مۆڵەت بە عێڕاق درابوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق لە بڵاوکراوەیەکیدا ڕوونیکردبۆوە، ئه‌مه‌ریكا 7ـی ئازاری وەک دوا وادە بۆ هاوردەی غازی ئێرانی دەستنیشنکردووە، ئەمەش دوای ئەو لێخۆشبوونەی کە ساڵی ڕابردوو بۆ عێڕاق دەرکرا بۆ هاوردەی غازی ئێڕان و کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاندووه ، به وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئیران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ، به‌گشتی تووشی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بین و 40%ی بڕی پێویستی كاره‌بای نیشتیمانی له ده‌ست ده‌ده‌ین و تا ئیستا هیچ جێگریه‌وه‌كیش بۆ ئه‌مه نییه.
له‌چوارچێوه‌ی زۆرترین فشار كه دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری له‌سه‌ر داوه، دەبێت عێراق پابەندبێت بە ڕاگرتنی هاورده‌كردنی غازی ئیران، ئەمەش وه‌كو فشاری ئه‌مه‌ریكا ده‌بینرێ بۆ سه‌ر ئێران و تا ئیستا ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی لێخۆشبوونه‌كه .
