کرێکارێک لەکاتى کارکردندا گیانیلەدەستدا

لەکاتی کارکردندا کرێکارێکی تەمەن 50 ساڵان کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە بینایەک لە کەلار کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی سیروانی قەزای کەلار کرێکارێک بەناوی (بەشیر یونس عەزیزی) لەدایکبووی 1975، کە دانیشتووی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەمەبەستی کارکردن رووى لە گەرمیان کردووە، لەکاتی کارکردندا لەبینایەک کە سەرقاڵی نەجاڕی بووە کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت: “بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و، پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە