spot_imgspot_img

هاکان فیدان: دەبێت هەسەدە هەڵبوەشێتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر هێزەکانی سووریای دیموکرات خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە ئەوا ڕووبەڕووی مەترسی هێرشی سەربازیی دەبێتەوە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی فاينانشال تايمز ڕایگەیاند، ناتوانین ڕێ بە بەردەوامبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات بدەین، یان دەبێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە یان ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی دەبێتەوە.

فیدان ڕاشیگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات نزیکەی دوو هەزار چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی لەخۆ گرتووە و دەبێت ئەو چەکدارانەی سووری نین، دەر بکات.

ئەم لێدوانەی هاکان فیدان هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی دیکەی تورکیا کە باس لەوە دەکەن، بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی حزبەکە، هێزەکانی سووریای دیومکراتیش دەگرێتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە