مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند کێ پشتیوانیمان لێ بکات، خۆشحاڵ دەبین.
کاتێک ڕۆژنامەنووسەکە لێی دەپرسێت ئەگەر ئیسرائیلیش بێت؟ عەبدی دەڵێت، هەر کێ بێت.
ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات کە چەند جارێک بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو پێویستە لە سووریا پشتیوانی کورد بکرێت.
مەزڵوم عەبدی: کێ پشتیوانیمان بکات پێشوازی لێ دەکەین ئەگەر ئیسرائیلیش بێت
