spot_imgspot_img

کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، سبەینێ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بە سێ بۆ چوار پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە