فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی سنووری گوندێکی شارباژێڕی لە پارێزگای سلێمانی بۆردوامن کرد.
کامەران عوسمان، نوێنەری ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، کاتژمێر 11:40 خولەکی دوێنێ شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە سەختی بۆردوومانی دۆڵی ژاژۆلانیان لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت کرد.
ڕوونیشیکردەوە بەهۆی نزیکی بۆردوومانەکە لە ناو گوندی گەڵاڵە، تەواوی گوندنشینان هەستیان پێکردووە و خانووەکانیان لەریونەتەوە.
بەردەوامبوونی بۆردومانەکانی تورکیا لە کاتێکدایە کە نزیکەی هەفتەیەکە پارتی کرێکارانی کوردستان لە چواچێوەی پابەندبوونیان بە بانگەوازی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاگربەستی ڕاگەیاندوو.
