spot_imgspot_img

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی و هۆکارەکەشی بۆ بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە زیادکردنی باجی گومرگیی لەسەر کاڵا چینییەکان دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 69 دۆلار و 54 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 66 دۆلار و 54 سەنت دابەزی.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ نرخی برێنت بوو بە 68 دۆلار و نەوتی ئەمریکیش بۆ 65 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا، کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت بەو شێوەیە دابەزێت.

هۆکاری ئەم داکشانەی نرخی نەوت بۆ زیادکردنی ڕێژەی باجی گومرگی ئەمریکا لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی گەشەی ئابووری دەکات و ئەوەش بە نەرێنێ بۆ نرخی نەوت دەشکێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە