spot_imgspot_img

لە پارێزگایەک پشوو ڕاگەیەندرا

ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە بەهۆی ناجێگیریی كەشوهەواوە، سبەی لە خوێندنگەكان کردە پشوو.
لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە رایگەیاند، بە بڕیاری محەمەد غانمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە، سبەی پێنجشەممە بەهۆی ناجێگیریی كەشوهەواوە لە خوێندنگەكان پشوو دەبێت”.
راشیگەیاند، پشووەکە تەنیا خوێندنگەکان دەگرێتەوە و دەوام لە دامودەزگاکانی دیکە ئاسایی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی عێراق، سبەی پێنجشەممە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەكات و پێشبینیشدەكرێت، لافاو دروستببێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە