spot_imgspot_img

د. ڕێبین: بەهۆی كۆمپانیا نەوتیەكانەوە 10 ساڵە مووچەی هەرێم بڕاوە

شارەزایەكی بواری نەوت “بوونی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هەرێم” وەسف دەكات و دەڵێت: هەر بەهۆی ئەوانەوە 10 ساڵە بودجە و مووچە بڕاوە و ئەو كۆمپانیایانە تەنها بەدوای قازانج و گرنتی كردنی پارەی خۆیانەوەن.

دکتۆر ڕێبین سەمەد، شارەزای بواری نەوت، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری ڕووپێوان لە زانکۆی پۆڵەتەکنینکی هەولێر بۆ (دەنگی ئەمریكا) دەڵێت: جۆری ئەو گرێبەستانەی كۆمپانیاكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان تەواو جیاوازە لەگەڵ ئەو گرێبەستانەی كە وەزارەتی نەوتی عێراق واژووی كردووە لەگەڵ كۆمپانیاكان واتە لە عێراقدا دوو سیاسەتی نەوتی هەیە لە كێڵگە نەوتیەكان بە دوو ئاراستەی جیاواز كار دەكەن، جۆری ئەو گرێبەستەی كە عێراق واژووی كردووە بریتیە لە گرێبەستی خزمەتگوزاری كە بریتیە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ كێڵگە نەوتیەكان پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیا حكومییەكان بەڵام جۆری ئەو گرێبەستیەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوویەتی بریتییە لە هاوبەشیكردن لە بەرهەمهێناندا واتە كۆمپانیاكان تاك لایەنە لە كێڵگە نەوتیەكان كاردەكەن هیچ هاوبەشێكی حكومی نیشتیمانی نییە لەگەڵیاندا لە كاركرن.

ڕاشیگەیاندووە، هەتا ئەمڕۆ نەتوانراوە هیچ یاسایەكی نیشتیمانی تایبەت بە كەرتی نەوت و گازی نیشتیمانی دەربكرێت لەگەڵ ئەوەشدا عێراق بە دامەزرێنەری ڕێكخراوی ئۆپێك دادەنرێت لەساڵی 1960دا ئەوەش بەهۆی ململانێی نێوان پێكهاتەكان ئەمەش زیانی زۆر بە كەرتی نەوت و گازی عێراق دەگەیەنێت زۆربەی زۆری ئەو قازانجەش بە قازانجی كۆمپانیاكان دەشكێتەوە.

دەشڵێت: بەلای منەوە زۆر ئاساییە كۆمپانیاكان داوای گرەنتی بكەن لە هەفتەی داهاتوو ئەو كۆمپانیانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن دەچنە بەغداد بەمەبەستی وەرگرتنی گرەنتی ئێستا كۆنتڕۆڵی بەرهەمی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەدەست كۆمپانیاكانە، ئەگەر هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان لە ئێستادا نەچێتە بواری بە بڕوای من كێشەكان یەكجار گەورە دەبن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەبڕوای من فشارەكان بۆ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان لەو چوارچێوەیەیە، كە لەوانەیە لەماوەی داهاتوو جۆرێك لە ئاشتی لەنێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا دروست ببێت ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر بوژاندنەوەی گەشەكردنی ئابوری جیهان ئەوەش وادەكات داواكاری لەسەر نەوت بەرزبێتەوە، بۆیە ئەمریكا وەكو ئامادەكاری دەكات و داوادەكات كە بەزووی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە بەبڕوای من هەموو بۆچوونەكان بەو ئاراستەیەیە كە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەماوەیەكی كەمی داهاتوو دەست پێدەكاتەوە، بۆیە كۆمپانیاكان ئەو لێدوانەی ئەمریكایان بەهەل زانیوە بۆئەوەی زۆرترین شایستە داراییەكانی خۆیان لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرەنتیدا بەدەست بهێنن.

ئەو شارەزایەی بواری نەوت دەشڵێت: بێگومان گەورەترین قازانج لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان كۆمپانیا نەوتی و گازییەكانی هەرێمی كوردستانن، چونكه ئەو كۆمپانیایانە‌ لە ناوچەكانی تری جیهان ئەو قازانجە خەیاڵیە بەدەست ناهێنن، كۆمپانیاكانیان لە كەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان قازانجێكی خەیاڵی دەكەن بەهۆی فرۆشتنی نەوت و گازەوە بەدەستیان دەكەوێت، كۆمپانیا نەوتیەكان هەتا كۆتایی لە ململانێی ئەوەدان گرەنتی شایستە داراییەكانیان بە ویست و حەزی خۆیان بكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، ئێستا ئەپیكۆر پاشگەز بوونەتەوە لە ئامادەكردنی هەناردەكردنی نەوت، بەڕای من یەكێك لە مەترسیە هەرە گەورەكان كە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان بریتیە لەبوونی كۆمپانیا نەوتیەكان چونكە ئەو شێوازە كاركردنە زیانی یەكجار گەورەترە لەوەی قازانج بە هەرێمی كوردستان بگەیەنن، بەبڕوای من لەماوەی 10 ساڵ، كە لە هەرێمی كوردستان بڕینی مووچە و بودجەی بڕدرا بەهۆی بوونی كۆمپانیا نەوتیەكان بوو.

ئاشكراشی كرد، لەدوای 3ی مانگ هەتا ڕۆژی هەینی بۆمان دەردەكەوێت ئایا نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێتەوە یان بەو شێوازە دەمێنێتەوە كە بە حەز و ویستی كۆمپانیا نەوتیەكانە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە