دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات-ی مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر دوادەكەوێت و سەرچاوەیەكی دارایی هەرێم دەڵێت: هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش ده‌كرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردۆتەوە، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات-ی هەرێم تەواو بووە، بەڵام عێراق ناردنی مووچەی ڕاگرتووە بەهۆی (میزان مراجەعە)ەوە و ڕازی نییە بەو 51 ملیارەی لە داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق نێردراوە و داوای زیاتر دەكات.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 5ی ئازاری 2025 ئاژانسی (بغداد الیوم) له زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكرده‌وه كه “هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌ست پێده‌كات”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: “پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 5ی ئازاره، به‌ڵام به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی شوبات-ی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هاوكات مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووش دابەشنەكرا.
