وەزارەتی گواستنەوە هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانبارین دا و دەڵێت”گەر پێویست نەبوو لەماڵەکانتان مەچنە دەرەوە”.
دەستەی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێڕاق ڕایگەیاند، له ڕۆژ و ئێواره ی ڕۆژی هه ینی شەپۆلێکی توندی باران و هەورەبروسکە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە و تا به یانی شه ممه ی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی دەستەی کەشناسی عێڕاق، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بارانبارین بەخوڕ ببارێت، لەگەڵ بروسکە و بای بەهێز، هاوکات پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین و لە هەندێک ناوچەدا خۆڵ ببارێت.
دەستەکە هۆشداری بە هاووڵاتیانیش دەدات و دەڵێت” ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر و دوور بکەونەوە لە چوونەدەرەوە و لەکاتی پێویستدا نەبێت هاتووچۆ مەکەن، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە ئەگەری لافاو و بای بەهێزی لێدەکرێت، هاوکات هۆشداری درا بە شۆفێران بەهۆی کەمی بینین و بارودۆخی سەختی کەشوهەوا ئاگاداری جوڵەیانبن لەسەر شەقامەکان”.
