بە چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە(۲۷)ەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە هۆڵەکانی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی دووهەمین فێستیڤاڵی ئاینی خۆی ئەنجامدەدات.
فێستیڤاڵەکە کۆمەڵێک چالاکی لەخۆدەگرێت، لەوانە:
١- پێشبڕكێی زانستی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بۆ پێنج ئاستی جیاواز (١جزو، ٢جزو، ٣جزو، ١٠جزو، ٣٠جزو)
٢- کەشێکی ئاینی بۆ پۆلێک لە قورئانخوێنە دەنگخۆشەکانی شاری سلێمانی
٣- پێشکەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ سێ یەکەمەکان و ئەو كهسایهتیانەی شاری سلێمانی، کە تەفسیری قورئانی پیرۆزیان بۆ زمانی کوردی کردوە
٤- خوانی بەربانگ
زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بۆ بەشداریکردن لە چالاکی پێشبڕکێی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەتوانن تا ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٣/١٢ ناوی خۆیان لەم فۆڕمە تۆماربکەن.
