پلانی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991ی گەلی كوردستان دژی ڕژێمی بەعس بڵاوكرایەوە، كە لەلایەن ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، سەركردەی ئەو كاتەی یەكێتی و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە داڕێژراوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، (34) ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر راپەڕینی ئازاری ساڵی (1991) کە لە رۆژی (5/3) لە رانیەی دەروازەی راپەڕین دەستیپێکرد و رۆژی(20/3) بە رزگارکردنی کەرکوک تاجی سەرکەوتنی لەسەرکرد.
راپەڕین بەپێی پلانێکی ورد، نەوشیروان مستەفا ئەمین، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەندازیار و پلانداڕێژەری راپەڕینەکە بوو، کە بە نەخشەیەکی وردەوە، سەرجەم بەرنامەکانی راپەڕینی داڕشت و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکردن بەسەر (10) میحوەردا و هەر میحوەرێک فەرماندەیەکی بۆ دیاریکرد، بۆ ئەوەی بەپێی نەخشەکە بەڕێوەبچێت.














