spot_imgspot_img

سەرۆکوەزیرانی گرینلاند”ئێمە بۆ فرۆشتن نین”

سەرۆکوەزیرانی گرینلاند وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت”ئەمە کاڵانییە و ئێمە بۆ فرۆشتن نین”.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، میۆت ئێگدە سەرۆکوەزیرانی گرینلاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وەڵامی وتەکانی ترەمپ سەبارەت بە کڕینی ئەوبەشەی خاکی دانیمارک بە ئەمریکا، وتی” ئێمە نامانەوێت نە ئەمریکی بین و نە دانیمارکی”.

میۆت ئێگدە شەش ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی یاسادانانی ناوخۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی “ئەمریکییەکان و سەرۆکەکەیان پێویستە درک بەم شتە بکەن، ئێمە بۆ فرۆشتن نین و ناتوانرێت بە سادەیی دەستمان بەسەردا بگیرێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەماوەکانی پێشوودا لە درێژترین وتاردا کە تا ئێستا سەرۆکێکی ئەمریکا بۆ کۆنگرێس پێشکەشی کرد، خواستی خۆی و ئەمریکای بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئیدارەکەی کەناڵی پەنەما “وەردەگرێتەوە”.

سەبارەت بە گرینلاند، ترەمپ پەیامێکی بۆ دانیشتوانی خاکی سەربەخۆی دانیمارک نارد و پێی ڕاگەیاندن کە ئەمریکا “بە سەلامەتی و ئاشتی دەتانهێڵێتەوە”.

ترەمۆ وتیشی، بۆ ئاسایشی جیهانی پێویستمان بە گرینلاند هەیە و پێموایە بەم شێوەیە یان بەهەرشێووەیەک بەدەستی دەهێنین، هەروەها گرینلاند دەکەین بەو ناوچەیەی کە پێشتر بە خەیاڵتدا نەهاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەکە ترەمپ چاوی بڕیوەتە کەنەداو و بە ئاشکرا داوا دەکات ئەو وڵاتە بە ئەمریکاوە بلکینرێتەوە و ببێتەوە بەبەشێک لە ئەمریکا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە