spot_imgspot_img

كەسێك لەسەر بڕینی دار دەستگیركرا

پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز سەرپێچیکارێک دەستگیر دەکات، كە هەستاوە بە بڕینی داری سروشتی.

لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز لە سنوری گوندی (ڕەزڵە ) هاووڵاتیەک دەستگیر کرا کە ژمارەیەک داری سروشتی بڕی بوو .

هاوکات دەستگیرا بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و تەواوی دارە بڕدراوەکەدا.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە .

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە