زانایان بەڕێگای دەستکاریکردنی جینات یەکەم گیانداری گۆراو بەرهەمبهینن و ئەم هەوڵەش بۆ زیندوکردنەوەی ماموسەکان ئاسانکاری دەکات.
زانایانی کۆمپانیای کۆلۆسال بایۆساینس مشکێکی دەستکاریکراوی بۆماوەیییان دروستکردووە، کە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی مامۆسی لەناوچوو پیشان دەدات.
تاقیکردنەوەکە لەسەر مشکی تاقیگە کراوە، هەرچەندە قەبارەی بچووکە، بەڵام مشکەکە بە توکێکی درێژی نەرم و لولەوە کە سێ هێندە درێژترە لە مشکێکی ئاسایی گەشە دەکات، چەندین تایبەتمەندی هاوشێوەی مامۆس بەرجەستە دەکات.
کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆژیا کە بنکەکەی لە شاری داڵاسە، پێشەنگی هەوڵەکانە بۆ زیندووکردنەوەی مامۆس و جۆرە لەناوچووەکانی دیکە بە بەکارهێنانی ئەندازیاری بۆماوەیی پێشکەوتوو.
ئەم مشکە دەستکاریکراوەی بۆماوەیی نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات لە چەسپاندنی ئەو تەکنیکانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ زیندووکردنەوەی ئەو تایبەتمەندییە فیزیاییانەی کە لەدەستچوون تا لەناوچوون.
دکتۆر بێث شاپیرۆ، بەرپرسی سەرەکی زانست لە کۆمپانیای کۆلۆسال، ڕایگەیاند، “ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو گەڕاندنەوەی ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەدەستچوون بۆ لەناوچوون، یارمەتیدەرمانە بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانکارییە بۆماوەییەکانی پێویست بۆ جۆرەکانی وەک مامۆس.”
سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکە هەنگاوێکی گرنگە لە زانستی دەستکاری جینەکان، کە دەکرێت لە داهاتوودا ژیانی مرۆڤ بە شێوەیەکی فراوان بگۆڕێت.