بە تۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامە و پێشێلکاریی کارگێڕیی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ لێپرسینەوە لە ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، کۆبووەوە، بەڵام ناوبراو ئاامدە نەبوو ئامادە بێت.
دوای خوێندنەوەی ئەو پرسیار و گومانانەی لەسەر بڕوانامە و سەرپێچییە کارگێڕییەکانی دروستبوون، ئەنجوومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە سەنرایەوە و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
حاسوود تۆمەتبارکراوە بە ساختەکردنی بڕوانامە و ئەنجامدانی کۆمەڵێک سەرپیچی کارگێڕی لە کاتی بەڕێوەبردنی پۆستەکەیدا.
