٥٠٠ نەمام لە هەولێر چێندران

لە چوارچێوەی پلانی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی پارێزگاکەدا، ٥٠٠ نەمام لە هەولێر چێندران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان لە پارکی هەوار لە قۆناغی یەکەم دەستیان کرد بە چاندنی ٣٠٠ شمشار و ١٠٠ دەدۆنیا و  ١٠٠ گوڵە باغ.

ڕوونیشیکردەوە کە هەنگاوەکانی زیاتر سەوزترکردنی پارکی هەوار بەردەوامە بۆ ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر دار و گوڵی لێ دەچێندرێت تاوەکو کەشێکی تەندروست و سیمایەکی جوان پێشکەش بە هاوشاریانی بەڕێز بکەین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە