کەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای سوور لە سەر هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە زرۆبەی ناوچەکان نمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
ئەوەشی خستەڕوو کە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانى باشورى هەرێم و ئیدارەى گەرمیان و هەڵەبجە و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە کانى ڕۆژهەڵاتى شارەکە دەستپێدەکات لەو ناوچانە بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەودا نمەباران دەبارێت، بەڵام لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى، پێشبینى باران بارین زۆر لاوازە.
سەبارەت بە سبیەنێ پێنجشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەبێت و گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى