خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە کەرتی تایبەت دادەمەزرێنرێن

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق کەرتی تایبەت پابەند دەکات بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی هەلی کارەکانیان بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڕیاری دا بە پێی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2013، کەرتی تایبەت پابەندبکات 3٪ی هەلی کارەکانی تەرخان بکات بە خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان.

زیکرا عەبدولڕەحیم، سەرۆکی دەستەی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار ڕایگەیاند ئامانجی پلانەکە دابینکردنی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ڕووی پیشەییەوە.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕێژەی 11٪ی دانیشتووان پێکدەهێنن و ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە چوار ملیۆن کەس و ئاستی کەمئەندامییەکەشیان جیاوازە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە