وەزارەتی کشتوکاڵ، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگاداردەکاتەوە کە لە هەفتەی داهاتووەوە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی دەستپێدەکات.
ڕابەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە نووسراوێک بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگادارکردووتەوە کە لە ڕۆژی 10ی ئەم مانگەوە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی دەستپێدەکات.
ڕوونیشیکردووەتەوە کە قەدەغەکردنەکە تا 20ی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی 21ی حوزەیرانەوە، ڕاوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ڕاوکردن بە هەموو جۆرێکی کارەبا، ماددە ژەهراوەییەکان، ماددە تەقەمەنییەکان و تۆڕ و هەر جۆرێکی دیکە کە ببێتە هۆی لاناوبردنی بە کۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان قەدەغەیە.

