دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هۆشداری لە جۆرە دەرمانێک دەدات كە کەوتووەتە بازاڕەکانی کوردستانەوە و دەڵێت: سەرلەبەری ساختەیە و بەکاری مەهێنن.
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) سەر بە وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ئاگادارییەکدا ڕایدەگەیەنێت، “ئەو دەرمانە سەرلەبەری ساختەیە، بۆیە خۆتان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی و ئەگەر ئەو جۆرە دەرمانەتان بینی لە ماڵەوە یان هەر دەرمانخانەیەک، بە زووترین کات تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە لە سەرتاسەری کوردستان لە رێگەی ژمارەی هێلی گەرمی 07508592222 و 07708592222.”
دڵنیاییش دەدا لەوەی کە، تیمەکانیان بەردەوام لە پشکنین و بەدواداچوونی بەردەوامـدان بۆ رێگریکردن لە دەرمانی نایاسایی و ساختە، پێش گەیشتن بەدەستی هاوڵاتیان و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بەرامبەر بە سەرپێچیکاران دەکەنەوە.
