بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان نرخی وانەکانی تیۆری و پڕاکتیکی دیاریكرد و ڕایگه‌یاند، بەڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان بۆ ساڵی 2025 جێگیرکراوه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی نوسینگەکانی فێركردنی شۆفێری كردوه، تیایدا هاتووه، “نرخی وانەکانی تیۆری و پڕاکتیکی لە نووسینگەکانی ڕاهێنان و فێرکردنی شۆفێری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری (B) بەڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان بۆ ساڵی 2025 جێگیرکراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی تیۆری 45 خوله‌كی ته‌نها بڕی 3 هه‌زار دینار ده‌بێت، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی پڕاكتیكی یه‌ك كاتژمێری بڕی 20 هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەڵكەوت عەبدوڵا، شارەزای بواری هاتووچۆ لە یاداشتێكی ڕەخنە ئامێزدا چەند سەرنجێكی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كردووە دەربارەی سیستمی نوێی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و كۆمپانیا و نووسینگەكانی فێركردنی شۆفێری.