بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە چەندین ناوچە لافاو دروست دەبێت.
سیروان ساڵح عەلی، شارەزایی کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەینێ چوار شەممەوە تاوەکو هەینی بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی بەهێزی دەریای سوورەوە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە.
ڕاشیگەیاند، شوێن هەیە لەو سێ ڕۆژەدا زیاتر لە 60 ملیمەتر بارانی لێدەبارێت هەندێک کات ئەگەری تەرزەش هەیە.
دەشڵێت: ئەگەر هەیە ناوچەکانی گەرمیان بەتایبەت باشووری بەباشی بگرێتەوە.
