شارەزایەكی ئابووری عێراقی هۆشداری لە دابەزینێكی بەهێزی نرخی نەوت دەدات و پێی وایە، “ئەو دابەزین كێشەی گەورە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست دەكات و وەزارەتی دارایی ناچار دەبێت پەنا بەرێتە بەر قەرز”.
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری عێراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی نەوت بۆ 70 دۆلار دادەبەزێت، دوای ئەوەی گوشارەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو بوو لەوەی ئۆپێک پڵەس واز لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانە بهێنێ، کە 2.2 ملیۆن بەرمیل بوو لە مانگێكدا و بۆ ڕۆژێك 120 هەزار بەرمیل بوو بۆ ماوەی 18 مانگ لە مانگی نیسانی داهاتووەوە.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەوە پشکی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی مانگانەی عێراق بە ڕێژەی 12 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبێت، واتە نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراق لە دەورووبەری 67 دۆلار دەبێت.
بەپێی شرۆڤەی ئەو شارەزا ئابوورییە:
کۆی داهاتی چاوەڕوانکراوی نەوت = 108 ترلیۆن دینار
داهاتی پاکی نەوت دوای لێبڕینی خەرجییەکانی کۆمپانیاکانی مۆڵەتدان = ٩٥ تریلیۆن دینار
مەرسومی دەشڵێت: بەم شێوەیە داهاتی پاکی نەوت تەنها بەشی مووچە و چاودێری کۆمەڵایەتی دەكات و لەم حاڵەتەدا وەزارەتی دارایی ڕووبەڕووی دۆخێکی سەختی دارایی دەبێتەوە لە بەڕێوەبردنی ئەو داهاتانەی، کە پێویستن بۆ دابینکردنی زیادبوونی خەرجییە گشتیەکان و پەنا دەباتە بەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دابینکردنی کەلێنی ڕاستەقینەی کورتهێنان.
