spot_imgspot_img

رێباز حەملان دەست لەکار دەكێشێتەوە

رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی مانگێکە دەوام ناکات و دەست لەکارکێشانەوەی ئاراستە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی مانگێکە دەوامی نەکردووە و دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش کردووە، بەڵام هێشتا ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر نەداوە.

هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی رێباز حەملان پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە ناوبراو داوای کردووە دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی ئەو بکرێت تاوەکو کۆتایی بەو کێشانە بهێنرێت، کە ساڵانێکە لەسەر ئەو بابەتە هەن، بەڵام وەزیری دارایی عێراق و محەمەد شیاع سودانی ڕازی نەبوون.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی بە ڕێباز حەملان-ەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە