پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ بە بۆنەی ٨ـی ئادارەوە چوار گوڵە نێرگزی بە دیاری بۆ ژنان ناردووە ، دەشڵێت: پەیامی تایبەتی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان لە ٨ـی ئاداردا بڵاودەکرێتەوە.
پەروین بوڵدانك ئەندامی شاندی ئیمرالی و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (ژن نیوز) لەبارەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجەلان بە بۆنەی ٨ـی ئادار (ڕۆژی جیهانی ژنان) وتی، “ڕێبەر ئاپۆ بە بۆنەی ٨ـی ئادارەوە ڕۆژی جیهانی ژنان چوار گوڵە نێرگزی بە دیاری بۆ ژنان ناردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ تایبەت بۆ ژنان لە ڕۆژی ٨ـی ئاداردا بڵاودەکرێتەوە.

