كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی لە ئوردن به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌ك ماسته‌ر و ڤیزا كارت و ده‌ستگیركرا و هاتووچۆی سلێمانی-ش دەڵێت: كارمەندی وەسڵ بڕ بووە لە بەشی تۆمار و بڕی 150 ملیۆن دیناری لە قاسەكەیدا بردووە.
سەرچاوەیەك بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوه‌ی سێ ڕۆژه به‌دواداچوون كراوه بۆ نه‌هاتنی كارمه‌ندێكی به‌شی ژمێریاری، كه له به‌شی بڕینی پسوڵه‌ی ژینگه و رێگه‌وبان و ساڵنامه كارده‌كات، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كارمه‌نده به‌نهێنی و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌ردانی ئوردنی كردوه و له‌و وڵاته ده‌ستگیركراوه.
بە وتەی سەرچاوەكە، ئەو كارمەندەی هاتووچۆ وەك هەر کارمەندێکی وەسڵ بڕ، قاسەی تایبەت بە خۆی هەیە و ئەو بڕە پارەیەی براوە داهاتی یەک هەفتەی کارکردنی ئەو کارمەندە بووە وەکو وەسڵ بڕ لە بەشی تۆمار.
ئاشكراشی كرد، كارمه‌نده‌كه‌ی هاتووچۆی سلێمانی ژماره‌یه‌ك ڤیزا و ماسته‌ر كارتی پێبوه و پاش گه‌یشتنی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، له‌ناو قاسه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كارمه‌نده‌كه كاری تێدا ده‌كات به‌دواداچوون بۆ بڕی پاره‌كان كراوه و ده‌ركه‌وتووه، نزیكه‌ی 150 ملیۆن دینار دیار نیه.
عه‌مید ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بابەتەكەی بۆ (خەڵك) پشتڕاست كردەوە “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەڵاتووە، كە تۆمەتبارە بە بردنی بڕە پارەیەكی بەڕێوەبەرایەتی و لایەنە ئەمنییەكانی وەكو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پۆلیس، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
عەمید ئاسۆ ڕەتی كردەوە، كە هیچ هەواڵێكیان پێ درابێت لەسەر دەستگیركردنی لە ئوردن.
چیرۆکەکە لەدواى دەستگیرکردنى ئەم کارمەندەوە ئاشکرا بوە، ئەم ژمێریارە بە ناوى (ش،ج) یەکێک بوە لە 27 ژمێریارەکەى هاتوچۆى سلێمانى، خاوەنى قاسەیەکى تایبەتى خۆى بوە کە بڕى 150 ملیۆن دینار (100) هەزار دۆلارى تێدا بوە، هەمو رۆژانى پێنجشەممەیەک واتا کۆتایی هەفتە ئەم پارەیەى لەگەڵ خۆى بردوە و چوەتە وڵاتى ئوردن و بە دۆلارى 132 هەزارى گۆڕیویەتییەوە و بۆ هەر 100 دۆلارێک نزیکەى 18 هەزار دینار قازانجى کردوە.
هەموو سەردانێکى ئەم تۆمەتبارە بۆ ئوردن زیاتر لە 9 هەزار دۆلار قازانجى کردوە و دواى گەڕانەوەى بۆسەر کارەکەى لە رۆژانى یەک شەممە، بڕى 150 ملیۆن دینارەکەى هاتووچۆى سلێمانى لەشوێنى خۆى داناوەتەوە بێ ئەوەى کەس هەستى پێ‌بکات.
