وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگهی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنج شه‌ممه هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (2) به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به دیوانی وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی)، ڕێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كانی به‌كۆتا هێناوه”.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی پێنج شه‌ممه 6ی ئازاری 2025 هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (2 ) دابه‌شده‌كرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه دووپات له‌وه‌كرایه‌وه، كه هاوكاری دارایی به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌م مانگه سه‌رووی (46000) پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من هاوكاری هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن، ئه‌وانی تریش له رێگه‌ی سیسته‌می بانكیه‌وه هاوكارییه‌كان وه‌رده‌گرن.
