spot_imgspot_img

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەخرێتەڕوو

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕەوەز ئامانج، لە نووسینگەی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند ڕۆژێکە بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری ڕانەگەیاندووە.

باسی لەوەشکرد: ئەمەش بووە هۆی ئەوەی شڵەژانێک لە بازاڕدا دروست بکات و خەڵک وا لێی دەڕوانی کە دۆلاری نەخستووەتە بازاڕەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت بەس راگەیاندنەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە