حکومەتی ئیسرائیل: پێدەچێت ئاو و کارەبا لە غەززە ببڕين

عومەر دۆستری، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەگەری ھەیە، ئاو و کارەبا لە غەززە ببڕن، ئەوەش وەک فشار خستنە سەر حەماس بۆ ئەوەی بە درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕازی بێت.

عومەر دۆستری لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیوێی “FM94″ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، “تا حەماس بەردەوام بێت لە ڕەتکردنەوەی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ئەوا لە بەرامبەردا ئیسرائیل کاریگەریی زیاتری دەبێت”.

ئاشکراشی کردووە کە بەتەواوی ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەکەن و ھەوڵدەدەن ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەگیراوە ئیسرائیلییەکان بە زیندووی بگەڕێننەوە بۆ ناو كەسوكاریان.

باسی لەوەش کردووە، ئەگەری ھەیە، ئاو و کارەبا لە غەززە ببڕن، ئەوەش وەک فشار خستنە سەر حەماس بۆ ئەوەی بە درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕازی بێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە