دادگا دانپێدانانی چوار تۆمەتباری پەسەند کرد کە سێ ملیار و 300 ملیۆن دیناری بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی بەغدادیان دزی بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەکانی ناوچەی ڕەسافەی بەغدا ڕایگەیاند، دانپێدانانی چوار تۆمەتباری پەسەند کرد کە پارەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی بەغدا دزی بوو.
ڕوونیشیکردەوە کە بڕی پارەکە سێ ملیار و 300 ملیۆن دینار بووە و لەگەڵ بڕێکی زۆر زێڕدا لە نێو پەیکەرێکدا لە ناوچەی شەعب شاربوویدانەوە.
دادگای ڕەسافە ڕاشیگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی کە دانپێدانانەکانیان پەسەندکراوە، برای هاوسەی تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکەن.
