ترەمپ گومرگی لەسەر چین زیادکرد و ئەویش سکاڵا تۆماردەکات

بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی گومرگ لەسەر کاڵاکانی چین کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە و پەکینیش سکاڵا تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، سکاڵایەکی لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیی لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکرد کە بڕیاری داوە گومرگ لەسەر کاڵاکانی چین زیاد بکات.

ڕاشیگەیاند، ڕێکارە گومرگییە تاکلایەنەکانی ئەمریکا پێشێلکارییەکی مەترسیداری ڕێساکانی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانین و بنەماکانی هاریکاریی بازرگانیی و ئابووری نێوان چین و ئەمریکا لەناودەبات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدابوو ڕێژەی گومرگ لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین لە 10٪ەوە بۆ 20٪ بەرزبکاتەوە، ئەویش بە بیانووی ئەوەی چین ڕێکاری پێویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی “فینتانیل” نەگرتووەتەبەر کە ماددەیەکی هۆشبەرە.

لەبەرامبەریشدا چین ڕایگەیاند لە 10ی ئەم مانگەوە گومرگی زیادە بەسەر کاڵای هاوردەکراوی ئەمریکادا دەسەپێنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە