spot_imgspot_img

وەزیری بەرگری تورکیا: رێگە نادەین بەربەست بۆ پڕۆسەی چارەسەری دروست ببێت

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند، “ڕێگە بە کاری تێکدەرانە لە قۆناغەکە نادەین. ڕەهەندی هەستیار و ژیرانەی پرسەکەش دەکەینە بنەما”.

یاشار گولەر بە یاوری نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەشداری لە خوانێکی بەربانگ لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و کەمئەنداماندا کرد و وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

گولەر ئاماژەی بە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە کرد و لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، “ڕێگە بە کاری تێکدەرانە لە قۆناغەکە نادەین، ڕەهەندی هەستیار و ژیرانەی پرسەکەش دەکەینە بنەما”.

وتیشی، پرۆسەیەکی گرنگ لە ئارادایە و ئەگەر هەنگاوێکی مێژوویی بنرێت و ئەگەر قۆناغەکە بگاتە ئەو ئاستەی ناکۆکیەکان چارەسەر بکرێت، ئەوا کۆتایی بەوانە دێت کە بە بیانووی جیاواز تیرۆریان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە.

گولەر بۆ کەسوکاری شەهیدان وتیشی، “قارەمانەکانی سوپای تورکیا وەک ئەوەی لە دوێنیشدا بووە، ئەمڕۆش بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر چەشنە هەڕەشەیەک کە دژ بە وڵاتەکەمان بێت و تا دوایین دڵۆپی خوێن ئەرکی خۆیان بە جێ دەگەیەنن و وەک شانازی وڵاتەکەیان دەمێننەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە