وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بە دابەشکردنی برنجی بەرهەمی ناوخۆیی لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانە کرد.
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لقەکانی کۆمپانیاکەیان لە نەجەف، دیوانیە، بابل و میسان دەستیان کرد بە دابەشکردنی برنجی بەرهەمی ناوخۆیی.
ڕوونیشیکردەوە کە چەڵتوکی برنجەکە لە ئاشە حکومی و ئەهلییەکانی ناوخۆ هاڕدراوە و لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵدا دابەش دەکرێت.
گەرعاوی ڕاشیگەیاند چەڵتوکەکە بەرهەمی جوتیارەکانی ناوخۆن و لە ئاشەکانی حللە، ئەبوسخێر و عەمارە هاڕدراون.
