هەواڵێكی خۆش بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە، ئەو كەسانەی شەكرەیان لە جۆری دووەم هەیە، بەلەدەستدانی كێشی لەشیان ئەگەری چاكبونەوەیان لە نەخۆشیەكە زیاد دەكات.

توێژینەوەکە دەریخستوە کە، بەبێ رەچاوكردنی تەمەن، رەگەز، ماوەی تووشبون بەنەخۆشی شەکرە و کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن دابەزاندنی کێش و كەمبونەوەی بەرێژەی لە (1%) ئەگەر چاكبونەوە و تێپەڕاندنی نەخۆشیی شەكرە و رزگاربون لێی لە (2%) زیاتر دەكات.

بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەكەیان، توێژەران تاقیكردنەوەیان لەسەر (22) خۆبەخشی توشبوو ئەنجام داوە، بۆیان دەركەوتوە كە دابەزاندنی کێشی لەشیان كاریگەری لەسەر نەخۆشانی شەکرەی جۆری دوەم هەیە، بەجۆرێك بەرێژەی لە (20 بۆ29%)ـی دابەزاندنی كێشی لەشیان هۆكارە بۆ چاكبونەوە و رزگاربونیان لە نەخۆشییەكە، ئەو كەسانەشی كە لە (30%)ـی كێشی لەشیان دابەزیوە سەركەوتوبون لە تێپەڕاندنی (80%)ـی نەخۆشیەكە.

روونیانكردووەتەوە، لە ئەنجامی پشكنینی پێشووی خۆبەخشەكان دەركەوتووە كە؛ ئاستی هیمۆگڵۆبین كە پێوەرە بۆ تێکڕای شەکری خوێن، بەبێ بەكارهێنانی هیچ دەرمانێكی نەخۆشییەكە یان بەرۆژۆبونیان لەچەند مانگی ڕابردودا گەڕاوەتە باری ئاسایی خۆی.

لە راپۆرتەكەیاندا، توێژەران ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، تووشبوانی نەخۆشی شەکرە بە رێژەی (96%) لە جۆری دووەمە و ئەو كەسانەشی كە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن، تەمەنیان ڕوو لە هەڵكشان كردووە و بەدەست قەڵەویی و زیادەی كێشی لەشیانەوە دەناڵێنن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە