چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێی بەندەری جەیهان کۆببنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەو گرێبەستانەی کە هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت واژۆیکردوون.
ئامانجی کۆبوونەوەکە دەستیپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتە لە ڕێی بەندەری جەیهانی تورکی، ئەویش دوای ئەوەی مافی کۆمپانیا بیانییەکان گەرەنتی دەکرێن.
لای خۆشیەوە سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی لیژنەیەکی تایبەتمەنی بۆ زاخۆ ناردووە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەو بۆرییەی کە لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە تا تورکیا درێژ دەبێتەوە.
پێشتر کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە لە هەرێم کاردەکەن ڕایانگەیندبوو دەبێت بەر لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، ڕێککەوتنینا لەگەڵ بکرێت.
ئەمڕۆ دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یەکلادەکرێتەوە
