spot_imgspot_img

جەواد زەریف هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ئاشکرا دەکات

یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی ئێران ئاشکرای دەکات کە دوای “ئامۆژگارییەک”ی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری دا دەستلەکاربکێشێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئامۆژگاریی کردووە بگەڕێتەوە بۆ زانکۆ بۆ ڕێگرتن لە زیادکردنی گوشارەکانی سەر حکومەت.

زەریف کە دوێنێ میدیای فەرمی ئێران هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند هیوادام کشانەوەم ببێتە هۆی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بەدیهاتنی خواستی گەل و سەرکەوتنی حکومەت.

پێشتریش زەریف بڕیاری دەستلەرکێشانەوەی لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی دابوو، بەڵام پاشگەزبووەوە.

زەریف کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی لە ساڵانی نێوان 2013-2021دا وەزیری دەرەوە بوو، بە ئەندازیاری ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکی نێوان کۆماری ئیسلامی و کۆمەڵگەی نێوەوڵەتی دادەنرێت و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە هەڵمەتی بانگەشەی دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێراندا هەبوو کە سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیانی لێکەوتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە