کرۆس ئۆڤەری کۆمپاکت لەگەڵ سیمایەکی گەنجانە
کیا EV2 ئۆتۆمبێلێکی نوێی کۆنسێپتی کارەباییە تایبەت بە کۆمپانیای کیا کە لەم دواییانەدا ئاشکراکرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکە دیزاینێکی مۆدێرنی هەیە، کە توخمەکانی ئۆتۆمبێلی کرۆس ئۆڤەری کۆمپاکت لەگەڵ سیمایەکی گەنجانەدا تێکەڵ دەکات.
کیا EV2 دیزاینی هاچباک و کرۆس ئۆڤەرێکی بچووکی تێکەڵ کردووە، لەگەڵ دیمەنێکی وەرزشی و مۆدێرن، تایبەتمەندی گڵۆپی پێشەوە و دواوەی جیاوازی هەیە، هەروەها دەرگای دواوەی بە پێچەوانەوە دەکرێتەوە.
ئامانجی کیا EV2 دابینکردنی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی کۆمپاکتە بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەران.
ئەزموونێکی ئاسوودە و پراکتیکی لێخوڕین
هەرچەندە ئەم ئۆتۆمبێلە هێشتا نموونەی سەرەتاییە، بەڵام کیا هیچ وردەکارییەکی سەبارەت بە پاوەرتراین یان پاتری چەمکی EV2 ئاشکرا نەکردووە.
پێدەچێت کۆمپانیای کیا پلاتفۆرمی پێشکەوتووی e-GMP بۆ ئۆتۆمبێلە کۆمپاکتە نوێیەکەی بەکاربهێنێت لەکاتێکدا کۆمپانیاکە وردەکارییەکانی درایفتراینەکەی بە تەواوی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە EV2 تایبەتمەندی شەحنکردنەوەی دوو ئاراستەیی دەبێت، کە تەکنەلۆژیایەکە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی دەدات پاترییەکەی بەکاربهێنێت بۆ کارپێکردنی ئامێرە کارەباییەکان.
کۆمپانیاکە بەنیازە ئەم کرۆس ئۆڤەرە کارەباییە کۆمپاکتە لە ساڵی ٢٠٢٦ لە ئەوروپا و بازاڕەکانی دیکە بخاتە بازاڕەوە.



