spot_imgspot_img

پاسی ئایندە

پاسێکی جیاواز و تایبەت

ڕەنگە شتێکی سەرسوڕهێنەر بێت، بەڵام یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شتەکانی پێشانگای ئۆتۆمبێلی Bharat Mobility Auto Expo 2025 لە هیندستان ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتوو یان ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی سەردەمیانە نەبوو، بەڵکو پاسێکی جیاواز و تایبەت بوو.

ئەم بەرهەمە ناوازەیە، بۆ کۆمپانیای Gold Medal Electricals دروستکراوە کە کۆمپانیایەکی هیندییە، ئەم دروستکردنە ناوازەیە ئیلهامی لە کەشتییە ئاسمانییەکان وەرگرتووە لە هەردوو دیزاینی دەرەوە و ناوەوەیدا.

کەشتی ئاسمانی

پاسەکە لەلایەن کۆمپانیای DC2 Mercury دیزاین کراوە کە، لە پێشەوە ڕووبەرێکی گەورەی شووشەیی هەیە و ویلەکانی بە تەواوی داپۆشراون.

شێوەکەی تێکەڵەیەکە لە نێوان شەمەندەفەرێکی خێرا و فڕۆکە، هەرچەندە ئۆتۆمبێلەکە لەسەر بنەمای شاسی پاسێکی ئاسایی دامەزراوە.

ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە، ڕەنگێکی ماتی هەیە، رووناککەرەوەکانی پێشەوە و دواوە بە تەکنەلۆژیای LED دروستکراون.

دیزاینی ناوەوە

داشبۆردێکی تاڕادەیەک ستاندارد دەبینیت، ئەگەر هەنگاوێکی تر لەناو کابینەکەدا بنێیت، چیرۆکێکی تەواو جیاوازت بۆ دەردەکەوێت، پشتی پاسەکە وا دەردەکەوێت کە ڕاستەوخۆ لە فیلمێکی زانستی خەیاڵی یان یارییەکی ڤیدیۆیی ئایندەیی وەرگیراوە.

کۆمپانیای Gold Medal Electricals ڕایگەیاندووە، بڕی ١٨٠ ملیۆن ڕوپیە (٢ ملیۆن دۆلار)یان لە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلەکەدا وەبەرهێناوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە