spot_imgspot_img

ئەمریکا داوا لە سوودانی دەکات پەلە بکات لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە پەلەکردنی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی تورکیا دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا و “باسیان لە هاوبەشی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق و گرنگی سەقامگیری و سەروەری عێراق کرد”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆبیۆ و سوودانی “باسیان لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی ئێران و بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و ناسەقامگیرکردنی لە ناوچەکەدا کرد”.

سوودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “لەسەر پێویستی سەربەخۆبوونی عێراق لەڕووی وزە، سەرلەنوێ کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا بە خێرایی و ڕێزگرتن لە گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە عێراق کاردەکەن بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیادە ڕێککەوتن”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە کە سوووریا نەبێتەوە بە پەناگەی تیرۆر و دروستکردنەی هەڕەشە لە سەر دراوسێکانی.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سوودانی و ڕوبیۆ پابەندبوونی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لە ڕاوێژکاری سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەکە و پێشخستنی هاوبەشی ئەمنی ئەمریکا و عێراق دووپاتکردەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە