spot_imgspot_img

دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی

بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زۆرترین دابەزینی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە بەهای دۆلار لە دابەزیندایە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەكەدا، بەهای 100 دۆلار بوو بە 148 هەزار و 600 دینار.

پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، بەهای دۆلار لە بۆرسەی هەولێر دابەزیوە و 100 دۆلار بووە بە 148 هەزار و 500 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی چەندین مانگە بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە لەسەرووی 150 هەزار دینارەوەبوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە