spot_imgspot_img

جاڵجاڵۆکە، فڕۆکەیەک ناچار بە نیشتنەوە دەکات

جاڵجاڵۆکە گەستی

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەربە کۆمپانیای ئیبریا ناچار بوو لە مەدریدی ئیسپانیا بەپەلە بنیشێتەوە، دوای ئەوەی فڕۆکەوانەکە لە گەشتەکەیدا لە دوسێلدۆرفی ئەڵمانیاوە بەرەو ئیسپانیا دەهات لەلایەن جاڵجالۆکەیەکەوە گەسترا.

 

دەوترێت فڕۆکەوانەکە هەستیاری بە کاریگەری جاڵجاڵۆکەکە هەبووە و دەستبەجێ بە دەرمانی دژە هەوکردن چارەسەر کراوە، کە چارەسەرێکی باوی هەستیاری و کاردانەوەی هەوکردنە.

گومان هەیە

پێدەچێت جاڵجاڵۆکەکە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەکاتی وەستانی فڕۆکەکە، لە شاری کازابلانکای مەغریب هاتبێتە ناو فڕۆکەکە، پێش ئەوەی لە گەشتەکەیدا بۆ مەدرید دەربکەوێت.

 

دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە فڕۆکەوانەکە پاکژکردنەوەی تەواوی بۆ کرا، بەمەش گەشتەکەی بۆ شاری ڤیگۆی گالیسیا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دواکەوت، هاوکات سەرنشینەکانیش نیگەران بوون لەوەی ڕەنگە جاڵجاڵۆکەی دیکە لەناو فڕۆکەکەدا هەبێت.

رووداوی هاوشیوە زۆرن

ئەم ڕووداوە دوای ڕووداوی هاوشێوە دێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانەوە تۆمارکراون، لەوانە: پچڕانی گەشتێک لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، دوای ئەوەی ١٣٢ هامستەر لە قەفەسەکانیان لەناو کۆگای بارهەڵگری فڕۆکەیەکدا کە بەرەو دوورگەکانی ئازۆر دەڕۆیشت هەڵهاتن.

 

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤، سەرنشینانی گەشتێکی ناوخۆیی لە تایلاند لە ترس و دڵەڕاوکێدا مانەوە، دوای ئەوەی مارێک لەشوێنی هەڵگرتنی جانتا ئاساییەکانی ناو فڕۆکەکەدا بینرا.

 

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیبریا دەڵێت؛ ئەم جۆرە ڕووداوانە دەگمەنن، بەڵام لەوانەیە لە ئەنجامی دزەکردنیان لەکاتی چاککردنەوە یان بارکردنی جانتادا ڕوو بدەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە