spot_imgspot_img

عێراق دانپێدانانی بە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

لە بەرامبەر کشانەوەی دانپێدانان بە پێنج زانکۆی ئەهلی کەرکووک و موسڵدا، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دانپێدانانی بە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە.

بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە، بڕیاری دانپێدانانیان بە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوەی خوێندنی باڵای عێراق دوای ئەوە هاتووە کە هەرێمی کوردستان دانپێدانانی بە زانکۆکانی “جەعفەری سادق، قەڵەم، کیتان، نور و حەدبا” هەڵوەشاندووەتەوە کە دەکەونە کەرکووک و موسڵەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە پێشتر نووسراویان بۆ هەرێمی کوردستان کردووە کە ئەگەر بڕیارەکەی ڕانەگرێت، ئەوا مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمدا دەکەن، بەڵام بە هۆی ئەوەی وەڵامی نووسراوەکەیان نەداونەتەوە، بڕیاری داننانیان بە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە